مەزڵوم عەبدی: ژمارەیەک حیزبی کوردی لەسەر فیدراڵی پێداگرن

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، هەندێک حیزبی کوردی لەسەر جێبەجێکردنی فیدراڵی لە سووریا پێداگرن و دەشڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنی بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان لە بەنداوەکە دەکشێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان داوای خۆبەڕێوەبەری دەکەن و بەشێک لە حیزبە کوردییەکانیش پێداگرن لەسەر فیدراڵی، بۆ ئەو مەبەستە کۆنگرەیەک دەبەستن بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەش لەنێوان سەرجەم حیزبە کوردییەکان و پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق.

لە کۆتایی مانگی رابردوو ئاگربەست لە بەنداوی تشرین راگەیەندرا، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیجی لەنێوان تەبقە و منبج و سەرچاوەی دابینکردنی ئاو و کارەبایە بۆ ناوچەکە.

دەربارەی رێککەوتنە، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، رێککەوتنەکە دوو لایەنەیە، یەکیان تایبەتە بە بەنداوەکە و لەوچوارچێوەیەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر مانەوەی کارمەندەکانی بۆ ئەوەی لە کارکردن بەردەوام بێت.

عەبدی دەشڵێت، لایەنێکی دیکەی رێککەوتنەکە، سەربازییە کە رێککەوتون لەسەر کشانەوەی هێزەکان بۆ شوێنەکانیان، هێزەکانی هەسەدە بۆ رۆژهەڵات سووریا دەکشێنەوە و هێزەکانی دیمەشق لەنێوان هێزەکانی ئەوان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا جێگیر دەکرێن.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی 10ـی ئازاری لەگەڵ ئەحمەد شەرع ، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، شەرع داوای لێکردم هێزەکانمان لە ناوچە زۆرینە عەرەبنشینەکانی وەک دێرەزۆر و رەققە بکشێننەوە بەڵام ئەوە بەلایەوە کاری لە پێشینە نەبووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *