بە ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی سەرلەنوێی پەخشان عەزیزی، بەندكراوی سیاسیی كورد لە لایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانی ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر مەترسیی جددیی جێبەجێكرانی سزای سێدارەیە.
مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند كە دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە لە بارەی سزای سێدارەی ئەم ڕۆژنامەوان و بەندكراوە سیاسییەی بەندكراو لە بەندیخانەی ئێڤین ڕەتكراوەتەوە.
ئەم پارێزەرە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس نووسیویەتی: “لقی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای وڵات، دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارەی پارێزەرەكانی پەخشان عەزیزی، بە بێ داواكاری دۆسیەی دادگایی، ڕەتكردنەوە و بەرگرییەكانی پارێزەرانی پەخشان عەزیزیان بە بێ كەڵک ڕاگەیاندووە. هۆكارگەلی لەم شێوەیە لە لایەن لقی پێداچوونەوە پێویستیی بە داواكاری دۆسیەی دادگاییكردنی هەیە كە بەداخەوە جێبەجێ نەكرا.”
قەندیل پرێس