به‌په‌له

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر میانماری هەژاند

رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا دەڵێت، دوو بوومەلەرزە میانماریان هەژاندووە و یەکێکیان 7.7 پلەی رێختەر بووە. هەروەها قووڵییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە. بەشێک دانیشتووانی میانمار وڵاتەکەیان بەرەو تایلەند جێهێشتووە.

چەقی بوومەرلەزەکە، شاری ساگاینگ بووە لەنێوەڕاستی وڵاتەکە. بوومەرلەرزەکە چەندین باڵەخانەی رووخاندوون و چەند شەقامێکیشی هەڵتەکاندووە.

جگە لە وڵاتانی میانمار، هەریەک لە وڵاتانی تایلەند، هیندستان، چین و بەنگڵادیشیشی گرتووەتەوە.

تاوەکو ئێستا راگەیێندراوی فەرمی لەلایەن حکومەتی میانمار لەبارەی زیانەکانەوە نەبووە، بەڵام بەگوێرەی ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیا،  چەند باڵەخانەیەک رووخاون.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *