قەندیل پرێس
سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر پێکهاتەی عەلەوییەکانی سوریا، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و رۆژهەلاتی سوریا ڕایگەیاند؛ بە قووڵی نیگەرانین لە پەرەسەندنی قەیرانەکان لە کەناراوەکانی سوریا. جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم توندوتیژییە خەڵکی مەدەنی بێتاوان بەتایبەت ژنان و منداڵان دەخاتە مەترسییەوە.
وتیشی: “پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەدواداچوون بۆ چارەسەری ئاشتیانە لەڕێگەی گفتوگۆوە زۆر گرنگە.”
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد؛ هەموو سوورییەکان بەدەست نادادپەروەرییەوە دەناڵێنن، سیاسەتی سەرکوتکردن کاریگەریی لەسەر هەموو مەزهەبێک کردووە.
هاوسەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راشیگەیاد: میراتی دابەشبوونی ڕژێمی پێشوو نابێت پاساو بۆ سزای بەکۆمەڵ بهێنێتەوە. “داوا لە گەلانی سوریا دەکەین کە دیالۆگ قبوڵ بکەن و داوا لە دیمەشق دەکەین دەستبەجێ پێشڕەوییەکانی دژی عەلەویەکان ڕابگرێت، چونکە بەردەوامبوونی توندوتیژی کارەسات و دابەشبوون قووڵتر دەکاتەوە”.
قەندیل پرێس