به‌په‌له

ئیلهام ئەحمەد: داوا لە دیمەشق دەکەین دەستبەجێ توندوتیژی دژی عەلەویەکان ڕابگرێت

قەندیل پرێس

سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر پێکهاتەی عەلەوییەکانی سوریا، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و رۆژهەلاتی سوریا ڕایگەیاند؛ بە قووڵی نیگەرانین لە پەرەسەندنی قەیرانەکان لە کەناراوەکانی سوریا. جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم توندوتیژییە خەڵکی مەدەنی بێتاوان بەتایبەت ژنان و منداڵان دەخاتە مەترسییەوە.
وتیشی: “پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەدواداچوون بۆ چارەسەری ئاشتیانە لەڕێگەی گفتوگۆوە زۆر گرنگە.”

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد؛ هەموو سوورییەکان بەدەست نادادپەروەرییەوە دەناڵێنن، سیاسەتی سەرکوتکردن کاریگەریی لەسەر هەموو مەزهەبێک کردووە.

هاوسەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر  راشیگەیاد: میراتی دابەشبوونی ڕژێمی پێشوو نابێت پاساو بۆ سزای بەکۆمەڵ بهێنێتەوە. “داوا لە گەلانی سوریا دەکەین کە دیالۆگ قبوڵ بکەن و داوا لە دیمەشق دەکەین دەستبەجێ پێشڕەوییەکانی دژی عەلەویەکان ڕابگرێت، چونکە بەردەوامبوونی توندوتیژی کارەسات و دابەشبوون قووڵتر دەکاتەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *