به‌په‌له

ئەمریکا دواین هۆشداریی دەداتە عیراق: دەست لەم پێنج دامەزراوەیە هەڵنەگرن سزاتان دەدەین

عەدنان زورفی، ئەندامی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، ئێمە لە ئەمریكییەكان لەكاتی گفتوگۆكاندا وا تێگەیشتووین، داوایان لە بەرپرسانی عێراق كردووە دامەزراوەكانی (كۆمپانیای سۆمۆ، بانكی ناوەندی، ئاژانسی دژە تیرۆر، هەواڵگری و دەزگا ئەمنیەكان) بگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی كاتی دروستبونیان، نەك وەك ئێستا لایەنی دیکە هەژموونی بەسەریاندا هەبێت.

عەدنا زورفی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا ڕایگەیاند، ئەمریكییەكان داوایان  كردووە، عێراق وەك سیستمی سیاسی دەست هەڵبگرێت لەو پێنج دامەزراوەیە، دەستوەردان نەكات لە وردەكارییە تەكنیكیەكانی، ئەگەر نا دووچاری كێشەو سزا دەبنەوە، بەوپێیەی ئەم دامەزراوانە كاریگەرییان هەیە لەسەر سزاكانی سەر ئێران.

زورفی دەشڵێت “وێراى ئەوەى ئەمانە دەزگای دەوڵەتین و پەیوەندییان بە حكومەتەوە نیە، چونكە حكومەتەكان دێن و دەڕۆن، بەڵام دەوڵەت دەمێنێتەوە”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق “ئەم دامەزراوانە بەپارەی باجدەری ئەمریكا دروستكراون و ئامادەكراون و راهێنانێكی زۆر ئاست بەرزیان پێكراوە، بۆ تائیفەو كۆمەڵێك خەڵكی دیاریكراو دروست نەكراون، بەڵكو بۆ هەموو عێراقییەكان دروستبووە، بەڵام لە ئێستادا بوون بە دامەزراوەی حكومەت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *