بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک دڕۆن دامەزراوەی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیی ئارامكۆیان لە بەقیق لە ڕۆژهەڵاتی سعوودیە کردۆتە ئامانج.
بەقیق یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی پرۆسێسکردنی نەوتی سعوودیەیە و بە دامەزراوەیەکی ستراتیژی لە تۆڕی وزەی ئەو وڵاتە دادەنرێت. تا ئێستا دەسەڵاتدارانی سعوودیە بەیاننامەیەکی فەرمییان لەبارەی ڕادەی زیانەکان و کاریگەریی هێرشەکە لەسەر ئەو دامەزراوەیە بڵاونەکردووەتەوە.
قەندیل پرێس