به‌په‌له

سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە گرێ سپی چۆل کرد، لە سەرێ کانی و عەفرینیش دەکشێتە

قەندیل پرێس – عەفرین

سەرچاوەیەک لە نۆسینگەی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ سوپای تورکیا لە سێ بنکەی سەربازی رۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە.

سەرچاوەکەی هەسەدە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئەمرۆ 23ـی شۆباتی 2026 سوپای تورکیا لە بنکەی سەربازی گرێ سپی سەر بە پارێزگای حەسەکە کشایەوە کە لە ساڵی 2019 دروستیکردبوو لە کاتی داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێ کانی.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس سوپای تورکیا لە دوو بنکەی دیکە لە سەرێ کانی و عەفرینیش دەکشێتەوە.

هەر ئەمرۆ 23ـی شۆباتی2026 ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆهەڵات عەفرینی فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە گەیشتنە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

قەندیل پرێس زانیویەتی ئەگەری ئەوە لە ئارادایە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری کشانەوەی سوپای تورکیا لەنێو خاکی سوریادا بدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ 22ـی شۆباتی 2026 لە چارچێوەی رێکەوتنی هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا وەفدێکی فەرماندەیی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی سیامەند عەفرین لەگەڵ فەرماندەی ئاسایشی گشتی حەلەب و حەسەکە گەیشتنە شاری عەفرین، کە ئامانجی سەردانەکە بۆ ڕێکخستنی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەی عەفرینە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ شارەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *