به‌په‌له

گوتەبێژى پارتى دەم: هەفتەی داهاتوو بینەری ساتێکی مێژوویی دەبین

ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دەم، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرۆسەیەی تاوتوێکرد کە لە ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەمووان بینەری ساتێکی مێژوویی دەبن.

دۆغان، رەتیکردەوە بە وردیی زانیارییان لەبارەی شوێنی چەکدانانەکە هەبێت و گوتیشی “تەنیا دەتوانن بڵێن، لە هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی مێژوویی دەنرێت، کە گونجاوە لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەکدانان”.

دۆغان، لەبارەی پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەبارەی پرۆسەی چەکدانان، رایگەیاند “چاوەڕوان دەکەن لە رۆژانی داهاتوودا، پەیوەست بە پرۆسەی چەکدانان، ئۆجەلان پەیامێکی هەبێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *