کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابەرات لە کرماشان

قەندیل‌پرێس – کرماشان – ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسەمبەری ٢٠٢٥)

ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشینانی کۆمپانیای موخابەراتی ئێران لە شاری کرماشان، بەشیک لە زنجیرە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە بەردەم بینای موخابەرات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.ناڕەزییەکان بە هۆی خراپی دۆخی معیشەتی، پێشێلکردنی مافەکانی خانەنشینان، نەبوونی جێبەجێکردنی ئاییننامەی ٨٩، فریزبوونی خواربار و رفاهیاتەکان، کێشەکانی بیمەی تەواوکەر، و ڕۆڵی دامودەزگا حکومییەکان لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای موخابەراتدا بووە.

ناڕەزییەکان لەگەڵ دروشمەکانی وەک “حەقمان خواردووە، ژیانمان تێکداوە” و دروشمەکانی دیکە دژی چەپەڵکردنی سامانی گشتی و دامودەزگاکانی سەر بە ڕژێم، داوای چارەسەری خێرای داواکارییەکانیان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە ناڕەزایەتییە هاوبەشەکانی خانەنشینانی موخابەرات لە شارەکانی دیکەی ئێران وەک تاران، ئیسفەهان، سنە و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *