به‌په‌له

کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حوسییەکان ڕاگەیەنرا

حوسییەکانی یەمەن کوژرانی سەرۆک ئەرکانی ئەو گروپە چەکدارییەی ڕاگەیاند و ئیسرائیلیش بە کوشتنی ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار دەکات.

حوسییەکانی یەمەن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” محەمەد عەبدولکەریم غەمماری، سەرۆک ئەرکانی حوسییەکان کوژراوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” گەڕی ململانێکانمان لەگەڵ دوژمن کۆتایی نەهاتوە، بەهۆی ئەو کارەشییەوە وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدرێتەوە “.

حوسییەکان لەو ڕاگەیەنراوەدا وادەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی ڕانەگەیاندوە.

لە مانگی حوزەیرانی رابردودا ماڵپەڕی ” ئاکسیۆس”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای سەربازی حوسییەکانی لە شاری سەنعا کردە ئامانج و هەوڵی کوشتنی محەمەد عەبدولکەریم غەمماری دا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *