ژینا مودەرس گورجی دوای كۆتایی هاتنی سزای زیندانییەكەی ئازاد کرا

ژینا مودەرس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی کورد و یەکێک لە گیراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، پاش تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو سەرەتا لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە حوکمی ٢١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام ئەم حوکمە دوای تانەدان بۆ ٢٨ مانگ کەمکرایەوە كە بە هەژماركردنی ماوەی دەستبەسەركرانی پێشووی ١٦ مانگی جێبەجێ كرا.

ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کرابوون بریتی بوون لە “پێکهێنانی گرووپی نایاسایی”، “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” و “بەشداریکردن لە گردبوونەوەکان”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کەوسەر فەتاحی: کورد بەتەنیا ناتوانێ عاملی ئاڵوگۆڕ بێ، بۆیە هاوکاری لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن پێویستە

قه‌ندیل پرێس- وتووێژ لە کاتێکدا دیمەنی سیاسیی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *