به‌په‌له

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌پارتی

ئەمڕۆ، نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە یاوەری عەبدوڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و جێگرەکەی لەیلا ئوستا، سەردانی فراکسیۆنی دەم پارتی کرد، لەلایەن تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی و گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی پێشوازییان لێکرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی وتی: “ئەم پرۆسەی کە تێیداین، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک و ڕووداوەکانی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورە بە پرۆسەکە دەدات، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئەم بابەتانەمان هەڵسەنگاند. بە دەرفەتمان زانی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتانە و  بونیادنانی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیککردنی تورکیادا بە فراوانی هەڵسەنگاندن لەسەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پەرلەمان بکەین، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان پێی ڕاگەیاندین ئەو کۆمسیۆنەی کە بەرێز باخچەلی باسی کردبوو و لەو باوەڕەداین کە بەشدارییەکی گەورە لە پرۆسەی چارەسەرییدا دەکات، دەست بەکارەکانی دەکات، ئێمە سەردانەکەیان بەرز دەنرخێنین و سوپاسیان دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ داهاتووەش دەخوازین.”

دواتر سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆیان لەسەر بەرپرسیارێتییەکانی پەرلەمان بۆ دڵنیاییکردنەوەی یەکێتی و هاوپشتگیریی و پێشخستنی پێوەرە دیموکراتیکەکانی تورکیا کردووە و وتی: “دوای پەیامەکەی ئیمراڵی و بڕیاری چەکدانان، بابەتەکە گەیشتە پەرلەمان کە ناوەندی ئیرادەی نەتەوەییە و دڵی دیموکراسیی تورکیایە گفتوگۆی لەسەر بکات، لەو باوەڕەداین، کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بە شێوەیەکی بونیادنەرانە سوود لەم دەرفەتە مێژوویە وەربگرن تاکو ئەم پرۆسە بە خێرایی کۆتایی پێبهێندرێت و لە تورکیادا ئەجێندایەکی نوێ دەستپێبکرێت، هیوادارم ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە پەرلەماندا بونیاد دەنرێت، بە شێوەیەکی باش کاربکات، سەبارەت بە چۆنییەتی بونیادنانی کۆمیسیۆن و کەڵک لە چی ڕێگایەکی کارکردن وەردەگرێت، ئێمە ئامادەکاریی سەرەتایی دەکەین.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *