قەندیل پرێس- قامشلۆ
ئەمرۆ 8ـی شۆباتی 2026 وەفدێکی ئاسایشی ناوخۆی حكومهتی کاتی دیمهشق گهیشته فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی قامشلۆ و لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوا کۆبوونەوە، دوای رێککەوتن لەسەر میکانیزمی بەڕێوەبردن فرۆکەخانەو دەروازەکان وەفدی حکومەتی دیمەشق دەگەڕێنەوە.
یاسر سلێمان وتوبێژی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە قەندیل پرێسی راگەیاند: وەفدەكهی ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا لهگهڵ ئاسایشی ناوخۆی رۆژاوا كۆبوونهوه و لەسەر میکانیزمی بەڕێوەبردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامشلۆ گفتۆگۆ دەکەن، لە رۆژانی ئاییندەدا سەرەدانی دەروازە سنوریەکانیش دەکەن بە تایبەتی سنوری سێماڵکای رۆژئاوا و باشوری کوردستان.
وتوبێژی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کرد؛ وەفدی ئاسایشی ناوخۆی حكومهتی کاتی دیمهشق دوای رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی فرۆکخانە و دەروازە سنوریەکان دەگەڕێنەوە دیمەشق و دامەزەاوە حکومیەکان لەژێر سەر پەرشتی نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە کە لەلایەن مەزلۆم عەبدیەوە دیاریکراوە بەڕێوەدەبرێن.
قەندیل پرێس