وەزارەتی پێشمەرگە: لە چەمچەماڵ بە درۆن هێرشکرایە سەر پێشمەرگە

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

​دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە. جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

​وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دادگاییکردنی ئەسەد و قوناغێکی مێژوویی لەنێوان کۆتایی سەردەمی ترس و ئەگەری داد یان ستەم لە سووریا

قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی هەواڵی شاری دیمەشق لە ڕۆژی یەکشەممەی 26ـی نیسانی 2026 شایەدی وەرچەرخانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *