وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران چوار موشه‌كی ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كردون و سیان خراونه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌ویدیكه‌یان كه‌وتۆته‌وه ناو ده‌ریا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، چوار موشه له ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌مان كران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئاسمانی ئاوه ئیقلیمییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتویی به‌رپه‌رچی سێ له موشه‌كه‌كان درایه‌وه‌و ئه‌ویدیكه‌یشیان كه‌وته ناو ده‌ریا.
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، ئه‌و ده‌نگانه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی ئیمارات بیستراون له ئه‌نجامی به‌رپه‌چدارانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڕه‌شه ئاسمانییه‌كان بوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات داوای له هاوڵاتیان كردوه كه زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كانه‌وه وه‌ربگرن و پابه‌ندبن به ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و كاتانه‌ی كه نامه‌ی هۆشدارییان پێده‌گات.
به‌رله‌وه حكومه‌تی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی وڵاته‌كه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی موشه‌كی چالاككراوه‌و داواشی له هاوڵاتیان كرد كه له شوێنه پارێزراوه‌كاندا بمێننه‌وه‌و چاوه‌ڕێی هۆشدارییه ره‌سمییه‌كان بن.
قەندیل پرێس