به‌په‌له

خانەوادەی سەردەشت عوسمان: تا سزادانی بکوژانی ڕاستەقینە لە خەبات بەردەوام دەبین

تیرۆرکردنی سەردەشت، وشە کۆتایی دێت. بەڵام دوای 16 ساڵ، سەردەشت و قوربانیانی ئازادی ڕادەربرین بون بە ناسنامەی ئازادیخوازی. دادگایی نەکردنی بکوژانی سەردەشت، واتە بەردەوامیی تیرۆر. ڕاوەستانی ئێمەش لەسەر ئەم دۆسیەیە، گەڕانەوەی شکۆیە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان”.

سەردەشت عوسمان (1987 – 2010)، ئەو گەنجە 23 ساڵەی خوێندکاری زانکۆ بو، لە 4ی (ئایار/5)ی 2010ـدا، لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر ڕفێندرا. ئەو پێشتر لە وتاری “یەکەمین زەنگی کوشتنم لێدرا!”ـدا باسی لە هەڕەشەکان کردبو و ڕاگری کۆلیژەکەیی و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێری “ئەوکاوتی” لە هەڕەشەکان ئاگادارکردبوەوە.

راگری کۆلێژەکەی ئەو کات نابەرپرسیارانە لە وەڵامی سەردەشتدا وتویەتی، ئەمە پەیوەندی بە ئەوەوە نیە و بەڕێوەبەری ئەوکاتی پۆلیسی هەولێریش دڵنیایی بە سەردەشت دەدات کە هەولێر ئارامە. دوای 24 کاتژمێر، لە (2010 – 05 – 05) تەرمە ئەشکەنجەدراوەکەی لە موسڵ دۆزرایەوە. “ئەو فیشەکەی نرا بە نێو دەمیەوە، تەنها کوشتنی سەردەشت نەبو، بەڵکو پەیامێکی خوێناوی بو بۆ هەمو دەنگە ئازادەکان؛ یان بێدەنگی، یان گوللـە!”. ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی خانەوادەكەی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *