هاوسەرۆکی پژاک: نە چەک دادەنێین و نە خۆمان هەڵدەوەشێنینەوە

هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و ئەوان چەک دانانێن.

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی (ئاریەن تیڤی)دا باسی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و گوتی: “ئەو قۆناخەی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە ئێمە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانین بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا”.

پژاک هەمان ئایدۆلۆژیا و سیستمی بەڕێوەبردنی پەکەکە پەیڕەو دەکەن و ئۆجەلان بە رێبەری خۆیان دەزانن. هاوسەرۆکی پارتەکە لەبارەی داوای ئۆجەلان بۆ چەکدادان لە پەکەکە و پەسەندکردنی داواکەی گوتی: “بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیاری خۆیانە وەکو پارتێک، بڕیاری پژاک لەو بارەیەوە جیاوازترە و ئێمە ناگرێتەوە”.

ئەمیر کەریمی گوتی: “ئێمە وەکو پژاک نە چەک دادەنێین، نە خۆمان هەڵدەوەشێنینەوە، ئەوە بە ئاشکرا دەڵێین”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی پژاک، کە وەکو خۆیان دەڵێن خەباتی ئەوان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانە، گوتی: “ئێمە لایەنگری ئەوەین هەموو کێشەی کورد بێتە مەیدانی سیاسەتەوە لە هەموو ناوچەکاندا، ئەو چەکەی لەدەستماندایە چەکی خۆپاراستنە نەک شەڕکردن”.

بە گوتەی ئەمیر کەریمی: “پژاک بنەما ستراتیژییەکەی خەباتی چەکداریی نەتەوەیی کلاسیک نییە و لەپێناو خۆپاراستنی رەوادایە؛ بەرنامەشمان نییە هێرش بکەین و لە 2011ـەوە ئاگربەستمان راگەیاندووە و گوتوومانە، هێرشمان لەسەر نەبێت چالاکی ناکەین”.

قسەکانی هاوسەرۆکی پژاک لەکاتێکدایە، 12ـی ئایار، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، کۆنگرەی 12ـەمیان لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە کردووە و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەیان داوە.

دوای کۆنگرەکە پەکەکە رایگەیاند، “لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر ئاپۆ، بڕیاری گرنگی مێژوویی سەبارەت بە کارەکانی پەکەکە دەرکرد”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *