قەندیل پرێس – راپۆرتی بنکۆڵکاری
هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی 15 کاتژمێری پڕ گرژیی و ئاڵۆزیی به‌ڕێكرد، كه به ده‌نگی ته‌قه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ئه‌منی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی، دۆخێكی نائاسایی دروست كردبوو، دەرئەنجامەکەشی لاهور شێخ جەنگیی سەرۆكی بەرەی گەل و هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەرەبەیانی هەینی 22ـی ئاب لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی زۆری ئەمنیی و سەربازییەوە دەستگیركرا، پاش ئەوەی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئاب ئەو هێزانە دەوری ماڵەكەیاندا و گەمارۆیاندا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێش وەختە ئامادەکاری بۆ کرابوو:
لە 19ـی ئابەوە هێزەكانی یەكێتی لە سلێمانی لە جوڵەدان، هێلی كۆپتەرو هێزە ئەمنییەكان لە دەباشان و ناوچەكە زۆرتر دەبینرێن، ئامانج لە جوڵەكە “لالەزارە” بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت كۆتایی بە لالەزار بهێنێت.
رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف راگەیاند؛ رۆژی 13ـی ئەم مانگە كاتژمێر شەشی ئێوارە هۆتێڵ (رادیسۆنی) هەولێر، مەراسیمی دەستبەكاربوونی كونسوڵی نوێی ئەمریكا بوو، بافڵ تاڵەبانی ئێمەی بینی و راستەوخۆ هاتە لامان ( من و رەحمان غەریب و چەند رۆژنامەنوسێكی تر)، كەوتینە موناقەشە لە موناقەشەی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید بووین (وتی ئەوە پەیوەندی بە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیەوە هەیە) زوو قسەكانی گۆڕی و خۆی لێدەرباز كرد‌و لەكاتی موناقەشەكەدا یەكسەر چووە سەر لاهور شێخ جەنگی “وەڵاهی تەمەنا دەكەم ئەوكاتەی چوینە سەری بۆ دەستگیركردنی لەلالەزار بەرگری بكات ئەوكات دەیبینن.. بۆیە چیدیكە وا ناوەستم بەخوا هەمووی ساف دەكەم ئەو دۆخە…”
بافڵ تاڵه‌بانی پێش كرده‌وه‌كه ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه باڵاكانی هه‌رێم و عێراقی له هه‌نگاوه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه. تاڵەبانی بە ناوەندە دیپلۆماسییه بیانی و لایەنە ناوخۆییه‌كانى ڕاگەیاندبوو، گوایە لاهور شێخ جەنگی “دەستی هەیە لە کۆمەڵێک جوڵەی ئەمنی و تەنانەت ڕێکخستنی کودەتای ناو حزبەکەشیدا”، بۆیە دەستەوەستان نابێت و کێشەکە بە هێز یەکلایی دەکاتەوە.
رووداوەکانی لالەزار درێژکراوی ناكۆكییه‌كانی 8ـی تەموزی 2021ەن.
ناكۆكی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی ئامۆزای یه‌كتری، مێژوویه‌كی چوار ساڵه‌ی هه‌یه، له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌گه‌رچی چه‌ندینجار گرژییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئاستى پێكدادان، كه‌چى ئه‌مجاره‌یان پێده‌چێت ناكۆكییه‌كان گه‌یشتبنه خاڵی بێ گه‌ڕانه‌وه.
لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی پلانی گۆڕینی سەرۆكی هەردوو دەزگای زانیاریی و دژەتیرۆری دەبێت، بەڵام دواتر ڕاپۆرتێكی ئەو تیمە نهێنیەی پێدەگات كە دروستی كردووەو لە كارەكانی لاهور شێخ جەنگی بە نهێنی دەكۆڵنەوە لەسەر ئاستی حیزب و هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆرو ئابوری و میدیا، دوای ئەوەی ڕاپۆرتەكە دەگاتە دەستی بافڵ تاڵەبانی بڕیاری تەواوەتی دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی دەدات، پێش دوومانگ لەو ڕووداوانە بافڵ تاڵەبانی نەخۆش دەكەوێت و دواتر گومانی ژەهرخواردكردنی كرا، بەڵام دواتر ئەوە نەسەلمێندرا.
دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بۆی دەردەكەوێت لاهور شێخ جەنگی لە ئاستی میدیا‌و ئابوریش زۆر بەهێزە و زۆرینەی سەركردایەتی لەگەڵە، بڕیار دەدات بەیەك ئاست كۆنتڕۆڵی هەردوو دەزگاكە و میدیا و ئابوری لاهور شێخ جەنگی بكات، ڕۆژی هەشتی تەمووز دەست نیشان دەكات بۆ گۆڕانكارییەكان.
میدیاکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکەن “كوده‌تا” له دژى ئاماده كرابوو
ڕكابه‌ره ناوخۆییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی پێیانوابوو كه گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه ده‌رفه‌تێكی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له‌نێو یه‌كێتیدا، به‌شێوه‌یه‌ك گره‌ویان له‌سه‌ر روخانى ڕ‌ژێمى ئێران كردووه كه وه‌كو پشتیوانى سه‌ره‌كی یه‌كێتى و بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت، پێیانوابووه به ڕوخانى ئه‌و ڕژێمه یه‌كێتیش ده‌ڕوخێت و ده‌رفه‌ت دێته پێشه‌وه جڵه‌وى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه بگرنه ده‌ست.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه وایكرد كه به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له‌نێو یه‌كێتیدا، كه پێكهاتبوون له كه‌سایه‌تییه دێرین و دوورخراوه‌كان چ له سلكی سیاسی و چ ئه‌منی و چ سه‌ربازییش، هه‌وڵه‌كانیان بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كبخه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی یه‌كێتی له وێستگه‌یه‌كدا ئاگادار كرابووه‌وه له بوونى وه‌ها پلانێك كه خۆیان به “كوده‌تا” ناوی ده‌به‌ن، بۆیه به وردیی چاودێریی جوڵه‌كانی ده‌كرد و هه‌وڵی په‌رتكردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ده‌دا، بەڵام شكستهێنانی پلانی ڕكابه‌ره‌كانی تاڵه‌بانی، ده‌رفه‌تی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی ڕه‌خساند تا هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه بنێت و کوتایی بە لاهور شێخ جه‌نگی بهێنێت کە هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه
بۆ سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی.
ئۆپەراسیۆنەکە چون دەستپێکرا و بە دەستگیرکردنی لاهور و براکانی کوتایی هات.
لە نزیك كاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە هێزی زیاتری سەربازی سەر بە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە چەكی قورس و مامناوەندەوە لە نزیك لالەزار جێگیركران، دواتر و لە كاتژمێر سێی بەرەبەیانی یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان هێزەكانی یەكێتیی و هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی دروستبوو و تاوەكو كاتژمێر حەوت بەردەوام بوو و كۆتاییهات.
كاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی ڕایگەیاند: “جێگەی قبووڵ نییە هێزی چەكداریی حیزبی لەشوێنی دادگا و دامەزراوەی ئەمنی هەڵبكووتنە سەر شوێنی مانەوەی من و ئەمە بەهیچ جۆرێك قبووڵكراو نییە”.
وتیشی:”بەبێ ئەوەی ئاگادار بكرێمەوە كە فەرمانی دەستگیركردنم هەیە و بەبێ هەبوونی فەرمانی دادوەر بە دەستگیركردنم، هێزێكی چەكدار دەوروبەری شوێنی مانەوەی منیان گرتووە و دووپاتیكردەوە وەڵام دەدەینەوە و بەرگری لە خۆمان دەكەین”.
کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی هێزەکانی دژە تیرۆر، کۆماندو هێرشەکانی بۆ سەر لالەزار توندتر بوون و سەرئەنجام بەهۆی پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی ئەمنییەكانی سلێمانی و هێزی لالەزار كە شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و نزیكەكانی بوو، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستدا و 23 كەسیش برینداربوون بەپێی زانیارییەكانی قەندیل پرێس زیاتر لە 7 ئەندامی هێزەكەی لاهور شێخ جەنگیی كوژراون و برینداربوون. لاهور شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و پۆلادی برای بە برینداری و رێبواری حامید حاجی غالی فەرماندەی هيزەکەی دۆپشک و زیاتر لە 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.
چارەنوسی لاهوری شێخ جەنگی و “بەرەی گەل”
زکری زێباری ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و سەرکردایەتی “بەرەی گەل” بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئیستا سەرقالی دۆخ و چارەنوسی لاهوری شێخ جەنگی و هەڤاڵاکانمانداین، هەریەکە لە ژینۆ محەمەد و فێنک ئەحمەد کە دوو لە دیارترین سەرکردەکانی بەرەی گەلن، کە دەستگیر کرابوون ئازادکران.
هاوکات رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی بە قەندیل پرێس رایگەیاند؛ هێزێكی ئەمنیی چووه‌تە سەر كه‌ناڵی ئاسمانیی زووم و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووە.
کەناڵەکە کە سەر بە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر هۆتێل لالەزار لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن کارمەندەکانییەوە چۆڵکرا و تا ساتی دەستبەسەرداگرتنیشی بەردەوام بووە لە پەخش ئەگەرچی تەنها دیمەنێکی هۆتێل لالەزاریی بە ڕاستەوخۆیی “لایڤ” لەسەر بووە.
دوای رووداوەکانی دوێنێ شەو ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی بۆیەکەمجار دوای ڕوداوی لالەزار قسەی کرد راگەیاند:
بافڵ تاڵەبانی دوێنێ شەو 25 هەزار چەکداری هێنایە سەرشەقام، لەکاتێدا ئەوانەی لە لالەزار ژمارەیان تەنها 60 کەس بووە،چۆن دەتوانین کودەتا بکەن، ئەو قسە ڕاست نیە.
تا ئێستا هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەمان لاهوریان نەبینیوە، پۆڵادیش لەنەخۆشخانەیە و چارەنووسی ئاسۆی براشم ناڕوونە.
ئاراس وتیشی؛ لەداهاتوو چەند سەرکردەیەکی یەکێتیش نۆرەیان دێت و دەستگیردەکرێن.داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەم سەردانی لاهور شێخ جەنگی بکەن، ئیستاش هەموو منداڵ و کەسوکارمان لە سلێمانین و ژیانیان لە مەترسیدایە.
بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس دۆسیه‌ی ياسايى خودى لاهور شێخ جه‌نگى له دژه‌تیرۆره‌وه ڕاده‌ستی ئاسایش كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه. هەروەها پۆڵات شێخ جه‌نگى تائێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فاروق له سلێمانى چاره‌سه‌ری پزیشیكی وه‌رده‌گرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه.
ئاسۆ شێخ جه‌نگی له ناو ڕووداوكاندا نییه و دووره له‌م كێشانه و یه‌كێتی هیچ دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌م له دوای 8ـی ته‌موزه‌وه زیاتر سه‌رقاڵی كاروباری بازرگانییه نه‌ك سیاسه‌ت. ئاراس شێخ جه‌نگی برا گه‌وره‌یان له سلێمانییه ماوه‌ته‌وه و یه‌كێتی هیچ نیازێكی نییه بۆ ده‌ستگیركردنى.
قەندیل پرێس