مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جوان حاجۆ، هونەرمەندی ناسراوی کورد شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

ڕۆژی دووشەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد جوان حاجۆ کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لەدایک بووە. و لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە.

حاجۆ ھەر لە منداڵیەوە حەزو و ئارەزووی مۆسیقاوە هەبووە، و چەندین گۆرانی نشتیمان پەروەری و شۆڕشگێڕانەی تۆماركردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *