لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ گیانی لەدەستدا

دڵدار ڕێزان حسۆی تەمەن ١٢ ساڵ، بەهۆی نەخۆشی هەناسەتەنگییەوە نەیتوانی درێژە بە وەرگرتنی چارەسەر بدات و گیانی لەدەستدا.

گرووپەکانی حکومەتی کاتی سووریا لە ٢٠ـی مانگی کانوونی دووەمەوە گەمارۆی کۆبانێیان داوە، لەڕووی تەندرووستییەوە زۆر نەخۆش هەن کە لە دەرەوەی کۆبانێ چارەسەر وەردەگرن، یەکێکیش لەوانە دڵدار ڕێزان حسۆی تەمەن ١٢ ساڵ بوو.

خێزانی دڵدار ماوەیەکی زۆر بوو لە نەخۆشخانەی ئەلجاملی شاری حەلەب چارەسەری تەندرووستیان بۆ وەردەگرت، بەڵام دوای ٢٦ ڕۆژ لە گەمارۆدان، جەستەی دڵدار توانای بەرگە گرتنی نەما و ناچار بوو بگوازرێتەوە بۆ شاری حەلەب.

جێگای ئاماژەیە ماوەی ٢٧ ڕۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی سەختی مرۆییدایە، کێشەی تەندرووستیی، خۆراک، سووتەمەنی و هەموو پێداویستییەکی دیکەی ڕۆژانە، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ شارەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *