به‌په‌له

لە پاریس ڕێوڕەسمی كردنەوەی “ڕێڕەوی پێشمەرگە” بەڕێوەچوو و پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادرا

ئەمڕۆ هەینی، “رێڕەوی پێشمەرگە” لە پاریسی فەرانسە بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک کەسایەتیی کورد و بیانی لە پارکی “ئۆندرێ سیتروێن”ی پاریس کرایەوە.

لە ڕێورەسمەكەدا، بەڕێز مەسعوود بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا و خۆشحاڵیی خۆی بە ناونانی پارکێک بە ناوی پێشمەرگە لە پاریس دەربڕی.

بارزانی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان، فەڕەنسا بە درێژاییی مێژوو هەمیشە هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆسایەتیی بەرانبەر بە گەلی کورد هەبووە.

هەروەها وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی پێشمەرگە، جەختی کردەوە کە پێشمەرگە لە پاراستنی ئازادی و مافی مرۆڤ بەردەوام دەبێت.

ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس لە ڕێوڕەسمەكەدا گوتی: “پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش پارێزگارییان لە هەموو جیهان کرد و هەر بۆیە پێشمەرگە شیاوی ئەو بایەخ پێدانەیە و بەم کارە ویستمان بیرەوەریی پێشمەرگە لە دڵی پاریسدا هەڵبگرین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *