ترەمپ ئۆپەراسیۆنی ‘پڕۆژەی ئازادی’ی لە تەنگەی هورمز راگرت

تەنیا دوو رۆژ دوای راگەیاندنی، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دا بە راگرتنی ئۆپەراسیۆنی (پڕۆژەی ئازادی) بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز. ئەم بڕیارە وەک دەرفەتێک بۆ سەرخستنی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ تاران دەبینرێ، دوای ئەوەی نێوەندگیرەکان ئاماژەیان بە “پێشکەوتنی باش” کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند، لەسەر داوای پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکەی نێوەندگیر، بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەیەکی کاتی رابگرێ.
ترەمپ نووسیویەتی، “پێشکەوتنی گەورە بەرەو رێککەوتنێکی باش و تەواوەتی بەدەستهاتووە. هەربۆیە رێککەوتین کە پڕۆژەی ئازادی بۆ ماوەیەکی کورت رابگرین، بەڵام گەمارۆ دەریاییەکە بە تەواوی بەردەوام دەبێت تاوەکو بزانین ئایا رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت یان نا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ دواین پێشنیاری ئێرانی ڕەتکردەوە و هۆشداریی توند دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕازی نییە لە نوێترین پێشنیاری ئێران سەبارەت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *