بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکرات

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی بنەماڵە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات جارێکی دیکە بە دڕۆن کەمپی ”گردەچاڵ” لە نیزیک هەولێر کردە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەرممە ١٦ی بانەمەڕ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر دەورووبەری بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر.

ئەم هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدایە کە شەوی سێشەممە ١٥ی بانەمەڕ، کەمپی سوورداش لە نزیک سلێمانی کراوەتە ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٤ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن؛ ٣٠٠ دەستگیرکراو ئازاد دەکرێن

قەندیل پرێس پارێزگاری حەسەکە و نوێنەری سەرۆکایەتی پرسی ئاوارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە تاوتوێ دەکەن. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *