ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە، ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ هەژمارێكی پلاتفۆڕمی “X” بەناوی سەرۆکی تەحریر شام په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌سه‌ده بڵاوكرده‌وه و داوا دابەشبونی لەناو ئەو هێزەدا كرد.
ئاژانسی هەواڵی سوریا، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەپەڕەی فەرمی ئاژانسەكە لە پلاتفۆڕمی تێلیگرام بڵاویكردەوە، “ئەحمەد شەرع لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە و سەرجەم كار‌و چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە”.
ئەوە لەكاتێكدایە هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئەحمەد شەرع له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X”، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندبو، “له پێناو یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له ته‌واوی خاكی سوریا، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كانی هه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه و په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازییه‌وه بكه‌ن”.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕاگه‌یاند، “هێشتا ئه‌حمه‌د شه‌رع هیچ دژایه‌تییه‌كی ڕاسته‌وخۆی بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ڕانه‌گه‌یاندوه، دیارنییه په‌یامه‌كه هی خۆیه‌تی یاخود نا”.
تائێستا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا ئه‌نجامنه‌دراوه
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ئه‌و جۆره په‌یامانه له‌دوای دانوستان و كۆبونه‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام تائێستا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئەحمەد شەرع و هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام ئه‌نجامنه‌دراوه”.
ئەو پەیامە لە کاتێکدایە کە فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگه‌یاند، داگیرکاری تورکیا ناوەستێت و ئێستا پیلانی هەیە هێرشبکاتە سەر كانتۆنی کۆبانێ، تەنانەت پیلانەکەی بریتییە لە لکاندنی و داگیرکردنی تەواوی خاکی سوریا، هەر بەوهۆیەشەوە کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا به پاڵپشتی چەکی قورس لە دۆخی ئامادەباشیدان.
قەندیل پرێس