سیستمێكی ڕاداری سوپای توركیا لەنزیك بەنداوی تشرین تێكشكێنراو
شەڕڤانان دەڵێن، بەفڕۆكەی بێفرۆكەوانی خۆكوژیی بوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات گرتەیەكی ڤیدیۆیی كردنەی ئامانجی سیستمێكی ڕاداری سوپای توركیای بڵاوكردوەتەوە كە دوێنێ بەیانی لەدەوربەری بەنداوی تشرین بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی تێكیشكاندوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سیستمەکە جێگیركرابوو لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هێرشكردنەسەر هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج.
قەندیل پرێس