به‌په‌له

کۆبانێ ١٤ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە

شاری کۆبانێ ،کە ٦٠٠ هەزار کەسی تێدا دەژی، لە ڕۆژی ٢٠ـی کانوونی دووەمەوە گەمارۆیەکی سەختی لەسەرە و دۆخەکە بەرەو کارەساتی گەورەی مرۆیی دەڕوات.

ماوەی ١٤ ڕۆژە شاری کۆبانێ گەمارۆ دراوە، لە ئێستاشدا دەرمان و سووتەمەنی و پێداویستی و خۆراک لەو شارە دەست ناکەوێت، هاوکات کارەباش لەو شارە بڕاوە و خەڵکی کۆبانێ لەم هەلومەرجە سەختەدا بەرگری لە گەڕەکەکانیان دەکەن و بەرخۆدان دەکەن.

بە وتەی پزیشکەکان، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، هەموو جۆرە دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە تەواو بووە، توشبووانی شێرپەنجەش ناتوانن بچنە دەرەوەی کۆبانی بۆ درێژەدان بە چارەسەرەکانیان.

هەروەها، ناتواندرێت شیر بۆ منداڵان پەیدا بکرێت و بەهۆی پچڕانی کارەبا و کەمی سووتەمەنییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکان داخراون.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، ئەگەر دەرمان و شیری منداڵان دابین نەکرێن، کێشەی تەندروستی گەورە درووست دەبێت.

لە بازاڕی کۆبانێ، سەوزە و کەرەستە سەرەکییەکانی خۆراک تەواو بوون، ناتوانرێت سووتەمەنیش پەیدابکریت، لە ئێستادا ژیانی ٦٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی گەورەدایە.

لە کاتی گەمارۆدانەکەدا چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا و ئێستاش دۆخی منداڵەکان و نەخۆش و دانیشتووانی کۆبانێ لە مەترسیدایە.

خەڵکی کۆبانێ لەبەرانبەر گەمارۆکاندا بەرخۆدان دەکەن و دەڵێن: “بەرخۆدان بناغەی ئەم پرۆسەیە نوێیە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *