به‌په‌له

کوژرانی چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کاتژمێر نزیک یەکی نیوەشەوی شەممە ٢٩ی خەرمانان، چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری ٤٢ ساڵە و نیشتەجێی پیرانشار، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، لە ڕێگای گوندی زێوە سەر بەم شارە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و تەرمەكەی پاش کوژرانی هەر لەوێدا بە جێ هێڵدرابوو.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە کەرەستە و بارێکی لەگەڵ نەبووە، بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ و بە بێ ئاگاداری پێشوەختە بەر دەستڕێژی فیشەک دراوە.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش کەوتنە دوای چیا ئەحمەدنژاد تا ڕێگای گوندی زێوە، ئەم هاووڵاتییەیان بە سێ فیشەک کوشتووە و تەرمەكەیان هەر لەوێدا بە جێ هێشتووە.
تەرمی چیا ئەحمەدنژاد پاش چەند کاتژمێر دۆزرابووەوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە خاک ئەسپێردرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *