وتووێژی تایبەتی “قەندیلپرێس” لەگەڵ بەڕێز “کامەران کوردی” سیاسەتمەدار، و شارەزا و تایبەتمەند لە کاروباری ڕامیاری و میدیایی و ڕاوێژکاری پێشووی سەربازی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەریەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
– تڕەمپ سیاسەتی زۆرترین فشار بۆ تەسلیمبوونی ئێران بەکار دەهێنێت
– لە شەری 12 رۆژیەکەی دژی ئێران، ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە پێکانی ئامانجەکانی
– حزبە کوردیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی خۆیان نابینن، یان لە کەمپن یان ئاگربەستیان لەگەڵ ئێران هەیە
پرسیارەکان قەندیل پرێس بۆ بەڕێز “کامەران کوردی” پسپوری سەربازی و سیاسەتمەداری کورد لە ئەمریکا:
1- بەڕێزتان کەسێکن کە دەرچووی زانستی سیاسین و لە نێو سوپای ئەمریکا بوونەو لە نزیکەوە سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەناسن، بە ڕای بەڕێزتان سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە کاتی ئێستادا چییە؟
2- بەڕای بەڕێزتان سیاسەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێراندا، گۆڕینی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە یان تەنیا کۆرت دەکرێتەوە سەر پرسی ئەتۆمی؟
3- ئەگەر سیاسەتی ئیسرائیل و ئەمریکا گۆڕینی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بێت، ئەم سیاسەتە چۆن جێبەجێ دەکرێت؟ ئایا سوپای ئەمریکا ئێران داگیردەکات یان داوا لە خەڵک دەکات کە دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی شۆڕش بکەن؟
4- لەڕووی سەربازییەوە هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە توانیویانە هێزی بەرگریی ئاسمانی یەکتر لەکاربخەن و ئامانجەکانیان بپێکن، هەڵسەنگاندنی بەڕێزتان لەم بارەیەوە چییە؟
5- ئایا شەڕی ئیسرائیل و ئێران تەواو بووە یان دەبێ چاوەروانی گەڕێکیتر بین، سیناریۆی گەڕی دووهەمی شەڕ ئەگەر ڕووبدات چۆن دەبێت؟
6- بەپێی دۆخی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی سەربازییەوە، بە ڕای بەڕێزتان لە پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئایا پێگەیەکیان دەبێت؟
7- بۆچوون و شرۆڤەی بەرێزتان دەربارەی گۆرانکاری لە نەخشەی رۆژهەلاتی ناڤەراستدا و دەرفەتانەی دوای سەد ساڵ لە سایکس – پیکۆ بۆ کورد دروستبوونە ئایا کورد ئامادەیی بۆ ئەو گۆڕانکارییە هەیە و پێویستە چی بکرێت تا کورد خاوەن دەستکەوت و سەرکەوتوو بێت؟
قەندیل پرێس