به‌په‌له

ژنێکی کورد دەبێتە وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا

ديلان یەشیلگۆز، ژنە سیاسەتمەداری کورد وەکوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.

ژنێکی کورد بەناوی دیلان یەشیلگۆز، وەکوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە کابینەى نوێی حکومەتى ئەو وڵاتەدا  دەستبەکار بوو.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارەی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، جێگەی شانازییەکی گەورەیە وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵندا خزمەت بکەم.

جێگەی باسە، دیلان یەشیلگۆز لە ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی هۆڵەندا کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *