ژمارەیەک بەربژێری کورد لە هەڵبژاردنەکانی دانیمارک سەرکەوتن

ژمارەیەک بەربژێری کورد لە هەڵبژاردنەکانی دانیمارک سەرکەتن و بۆ یەکەمین جاریش لە مێژووی وڵاتەکەدا، کوردێک وەک یەکەم کەسی ناڕۆژئاوایی، دەبێتە سەرۆکی شارەوانییەک؛ بەربژێرە سەرکەوتووەکان لە باکووری کوردستان و کوردی ئەنادۆڵیان.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، تائێستا (چوارشەممە 19-11-2025) زیاتر لە 15 کورد لە هەڵبژاردنەکانی دانیمارکدا گەیشتوونەتە ئەنجوومەنی هەرێم و شارەوانییەکان. لە هەندێک شارەوانیش زیاتر لە کوردێک بووتە ئەندامی ئەنجوومەنەکان.

لە ئالبەرتسلوند و ئیسهۆی سێ کورد بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەن شارەوانی.

لە شارەوانی ئیسهۆی هەر یەک لە موراد کوتوک، ئەرکان یاپیچی، سامی دەنیز توانیویانە متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنن. هەروەها لە شارەوانی ئەلبێرتسلوند، هەدیە تەمیز، رەسول کوجوکئاکن و دۆغان پۆڵات دەنگی پێویستیان بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی وەرگرتووە.

کوردێک بووە سەرۆکی شارەوانی  گلادساکسە (Gladsaxe)

سەردال بەنلی، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارکە و خۆی کوردی ئەنادۆڵیایە و لە ساڵی 1979 لەدایکبووە. لە هەڵبژاردنی 18-11-2025 بە سەرۆکی شارەوانی گلادساکسەی باکووری کۆپنهاگن هەڵبژێردرا. لە سنووری شارەوانیەکەی سەردال، نزیکەی 70 هەزار کەس دەژین.

لە شارەوانییەکانی دیکەی دەوروبەری کۆپنهاگن ئەم کوردانەش سەرکەوتوون: ئەردال جۆڵاک، نەجلا باران، ئیبراهیم بەنلی، فاتیح باران. گول ئویزجانیش بووە ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی باشووری رۆژئاوای دانیمارک. ئەنجامی دەنگدانی راستەوخۆ بە بەربژێرەکان لە زۆربەی شارەوانییەکان تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە و تاوەکو 48 کاژێر دوای هەڵبژاردنەکان دەخایێنێت.

پێشبینی بۆ سەرکەوتنی ژمارەیەکی دیکەی بەربژێری کورد لە دانیمارک دەکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی سەردان هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *