به‌په‌له

ڕوسیا: توركیاو ئێران ڕێنادەن كورد دەوڵەت دروستبكات

وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆ دەڵێت، تورکیا و ئێران ڕێگری لە دەوڵەتی کوردی دەکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت، بەشی رۆژهەڵاتی سوریا کە دەوڵەمەندە بە نەوت رووبەڕووی داگیركاریی ئەمریكا بووەو سامانە دەرهێنراوەكانی ئەو ناوچەیە بۆ پاڵپشتی لەهێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا بەکارهاتووە.

لاڤرۆڤ دەشڵێت، لەگەڵ كورد قسەمان كردووە سەبارەت بە پێویستیی دەسەڵاتێكی ناوەندیی، بەڵام پێیانوتون ئەمریكا پشتیوانیان دەكات بۆ ئەوەی ئیدارەی خۆیان دروستبكەن.

لاڤرۆڤ زیاتر لەوبارەیەوە دەڵێت، ئێمە بە کوردمان گوتوە، توركیاو ئێران رێگەنادەن دەوڵەتی خۆتان دروستبكەن، بۆیە مافەكانی كورد دەبێت لە چوارچێوەی سوریاو عێراق و ئێران و توركیادا بپارێزرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *