ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٢٥٧ هاووڵاتیی کورد کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباردا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە کوژراون، پشتڕاست بکاتەوە کە ١٩ ژن و ٢٠ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵیان تێدایە.
کورتەیەک لە ئاماری پێوەندیدار بە ناسنامەی ٢٥٧ هاووڵاتیی کوردی کوژراو:
ـ لانی کەم ٢٠ منداڵی خوار ١٨ ساڵ کوژراون
ـ لانی کەم ١٩ ژن کوژراون
ـ لانی کەم ٢٩ کەس لە پەیڕەوانی کەمینەی ئایینی یارسان کوژراون
ـ لانی کەم ١٠ خوێندکار کوژراون
ـ لانی کەم ٥ پزیشک، پەرستار و پزیشکی ددان کوژراون
ـ لانی کەم ٢ ئەندازیار و ١ مامۆستا کوژراون
خاڵە گرنگەکان لەسەر ئامارەکە:
ـ کوژراوەکان خەڵکی ٦٧ شاری جیاواز بوون
ـ زۆرترین هاووڵاتی بە تۆمارکردنی ٨٩ حاڵەت لە پارێزگای کرماشان کوژراون
ـ زۆرترین هاووڵاتیی گیانبەختکردوو بە تۆمارکردنی ١٤٥ حاڵەت خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون
ـ لانی کەم ٢٢٤ کەس لە هاووڵاتییان لە ماوەی دوو ڕۆژدا (١٨ و ١٩ی بەفرانبار) کوژراون.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییە گیانبەختکردووەکان بەپێی ئەو پارێزگایەی تێیدا کوژراون:
پارێزگای کرماشان: ٨٩ گیانبەختکردوو
پارێزگای تاران: ٧٠ گیانبەختکردوو
پارێزگای ئەلبورز: ٣٢ گیانبەختکردوو
پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی: ١٦ گیانبەختکردوو
پارێزگای ئیلام: ١٣ گیانبەختکردوو
پارێزگای خۆراسانی باکوور: ١٠ گیانبەختکردوو
پارێزگای قەزوین: ٥ گیانبەختکردوو
پارێزگاکانی کوردستان (سنە)، گیلان و لوڕستان: هەر کامیان ٤ گیانبەختکردوو
پارێزگاکانی ئەسفەهان، مەرکەزی، هورمزگان و هەمەدان: هەر کامیان ٢ گیانبەختکردوو
پارێزگاکانی مازەندەران و خوزستان: هەر کامیان ١ گیانبەختکردوو
جیاکردنەوەی گیانبەختکردووەکان بەپێی پارێزگای لەدایکبوون:
پارێزگای کرماشان: ١٤٥ گیانبەختکردوو
پارێزگای ئیلام: ٢٢ گیانبەختکردوو
پارێزگای کوردستان (سنە): ٢٠ گیانبەختکردوو
پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی: ١٩ گیانبەختکردوو
پارێزگای خۆراسانی باکوور: ١٣ گیانبەختکردوو
پارێزگای ئورمیە: ٩ گیانبەختکردوو
پارێزگای هەمەدان: ٩ گیانبەختکردوو
پارێزگای لوڕستان: ٧ گیانبەختکردوو
پارێزگای قەزوین: ٥ گیانبەختکردوو
پارێزگای گێڵان: ٤ گیانبەختکردوو
پارێزگای تاران: ٣ گیانبەختکردوو
پارێزگای ئەلبورز: ١ گیانبەختکردوو
ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران لە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ و لە دوای مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕییان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی بێسەروبەری نرخی دۆلار لە تاران دەستی پێ کرد و سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە بە خێرایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بەرەو توندوتیژی برا و خۆپیشاندەرانیان لە شەقامەکاندا دایە بەر دەستڕێژی فیشەک، بە جۆرێک کە بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا ناوی ١٢٥٠ کەس لەو ناڕازییانەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە کوژراون، پشتڕاست کراوەتەوە.
قەندیل پرێس