٢٢ی پووشپەڕ، سی و شەش ساڵ بەسەر تێرۆری ڕێبەری ناوداری کورد و سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور عەبدولڕحمانی قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری ڤیەن تێدەپەڕێ.
دوکتور قاسملوو کە لەو ڕۆژەدا و هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵڵا قادریئازەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و د. فازڵ ڕەسووڵ کەسایەتییەکی خەڵکی باشووی کوردستان و دۆستی حیزبی دێموکرات، بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ نێردراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چووبوونە سەر مێزی وتووێژ، لە لایەن دەستەی بەناو دانوستانکاری کۆماری ئیسلامییەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر لەوێ گیانی پاکیان بەختی ڕێگەی ڕزگاریی گەلەکەیان کرد.
قەندیل پرێس