وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان هیچكاتێك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی نه‌بوه بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و ڕێگه‌ش نادات، هیچ لایه‌نێك، هه‌رێمی كوردستان له دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ چه‌ند لایه‌نێك، ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هه‌ڕه‌شه‌یان له وڵاتێكی دراوسێ كردوه، له‌م ڕوه‌وه، به پێویستی ده‌زانین دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیریی و ئارامی بوه له ناوچه‌كه‌دا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌رێمی كوردستان هیچكاتێك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی نه‌بوه بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و ڕێگه‌ش نادات، هیچ لایه‌نێك، هه‌رێمی كوردستان له دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێنج حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كگرتنیان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی “هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران” راگه‌یاند و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، “ئامانجه سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه‌كانمان له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا خه‌باته بۆ ڕوخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران”.
قەندیل پرێس