أكد وزير الخارجية التركي هاكان فيدان ضرورة ابرام اتفاقية سلام شاملة بين أذربيجان وأرمينيا من أجل إرساء الاستقرار الاقليمي. جاء ذلك في مؤتمر صحفي مشترك مع نظيره الأذربيجاني جيهون بيراموف عقب لقائهما في أنقرة. ( Murat Gök - وكالة الأناضول )

هاکان فیدان: زیاتر لە ۸۰ هەزار چەکداری نزیک لە تورکیا لە سووریا هەن

هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ یەکەمجار ئاشکرایدەکات، زیاتر لە ۸۰ هەزار چەکدار لە چوارچێوەی ژمارەیەک گرووپی نزیک لە تورکیا لە سووریا هەن. دەشڵێت، “ئێمە پێمانگوتن بچنە ناو سوپای نیشتمانیی سووریاوە و ببنە بەشێک لە سوپاکە و رێگەمەدەن شپرزەیی لە وڵاتدا دروستببێت.”

هاکان فیدان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵى شەرقی سعودی، هیوایخواستووە گرووپەکانی باشووری سووریاش لە سوەیدا و دەرعا بچنە ناو سوپای سووریاوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی نوێی سووریا هاوشێوەی گرووپەکانی دیکە بانگەوازی بۆ یەپەگە کردووە تاوەکو چەکدابنێت، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە دەستبەرداری چەکەکانیان ببن، ئەمە بەگوتەی فیدان “مایەی قبوڵکردن نییە و گرفتە بۆ سووریا.”

گوتیشی، “ئێستا پێویستمان بە هاوکێشەیەکە کە دەستەبەری مانەوەی بەندکراوانی داعش لە گرتووخانەکان بکات، وابکات یەپەگە دەستبەرداری کردەوە تیرۆریستییەکان ببێت و مافی کوردان بپارێزێت”.

بە بۆچوونى هاکان فیدان، ئەو هاوکێشەیە کاتێک دێتە دی کە یەپەگە چەکدابنێت و کەمپ و گرتووخانەکان رادەستی ئیدارەی نوێی سووریا بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیى پیشانداوە، پشتیوانیی لەبارەی گرتووخانەکان پێشکەشبکەن، ئەگەر پێویست بکات.

فیدان بۆچوونى وایە، ئیدارەی نوێی سووریا نەک تەنیا لەگەڵ تورکیا بەڵکو خوازیارە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان هەبێت و دەڵێت، “ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریای هەڵگرتووە” هیوایخواستووە یەکێتیی ئەوروپاش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەشێک لە سزاکان هەڵبگرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی لوبنان: وڵاتەکەمان جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل ناوێت

سەرۆکی لوبنان بە شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری جەنگ نییە لەگەڵ ئیسرائیل، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *