به‌په‌له

هاوپەیمانی یەنی یۆل: ناچینە ئیمرالی

فراکسیۆنی یەنی یۆل ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە بەشداری ئەو شاندە نەكەن، كە بڕیارە بچنە ئیمرالی.

فراکسیۆنی یەنی یۆل کە پێکهاتووە، لە پارتی سەعادەت، گەلەجەک (ئایندە) و پارتی دەڤا، بڕیاریدا هیچ ئەندامێکیان بەشداری ئەو شاندە نەکەن کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان بچنە ئیمرالی.

هاوكات، لە دەنگدانی دوێنێی کۆمسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی، کە لە هەژدەمین کۆبوونەوەی خۆیدا پەیوەست بە بڕیاروەرگرتن بۆ ڕۆشتنە ئیمرالی کۆبوونەوە، فراکسیۆنی یەنی یۆل بێلایەن بوو.

هەروەها جەهەپە پێش دەنگدانەکە کۆبوونەوەکەی کۆمسیۆنی بەجێهێشت، لە کۆی ٥١ ئەندامی کۆمسیۆن ٤٠ ئەندامیان بەشدارییان لە دەنگدان کرد، بە ٣٢ دەنگی بەڵێ کە زۆرینەیە کۆمیسیۆنەکە بڕیاریدا بچێتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجالان کۆببێتەوە، هەروەها هەریەک لە هوداپار، پارتی دیموکرات و پارتی چەپی دیموکرات دەنگیان بە نەخێر دا و پارتی یەنیدەن ڕەفەحیش بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق (OWFI) لەنێو ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

قەندیل پرێس – بەغداد بەیانی ئەمڕۆ، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *