به‌په‌له

نەژاد پەرستانی تورک هێرشیان کردەسەر چەند کرێکارێکی کورد

نەژاد پەرستانی تورک، لە ناوچەی بۆری نیگدەی تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند کرێکارێکی کورد.

ئەو کوردانەی لە ناوچەی سێوەرگی ڕحاوە وەک کرێکاری وەرزی ڕوویان لە نیگدەی کردووە، لە ناوچەی بۆری نیگدەی تورکیا لەلایەن نەژاد پەرستانی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرشێکی نەژادپەرستی بوونەوە.

ئەو کرێکارە کوردانە، دوای لێدان و بریندارکردنیان، بە مەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕاهێنان و پەروەردەیی نیگدەی کران.

سەبارەت بەم بابەتە زەینەب ئۆدوونجو پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دیمەنی هێرشەکەی بڵاوکردووەتەوە و  لەسەری نووسیوێتی: “لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا کە باس لە پرۆسەی ئاشتی دەکرێت، ئەم هێرشە پێمان دەڵێت ئاشتی چەندە گرنگ و پێویستە بۆمان.”

هەروەها ئۆدوونجو لە پەیامەکەییدا داوای کرد، دەستبەجێ بەرپرسانی هێرشەکە دەسنیشان بکرێن.

لە بەردەوامیشدا ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی، بانگەوازی لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، بە داودا چوون بۆ ڕووداوەکە بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *