مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجامدا و گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبن و ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە بۆ خەڵکی کوردستان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ مەسرور بارزانی زۆر باش بوو و لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت رێککەوتین”.

گوتیشی، “گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن و ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین کات حکومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان”.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” ئەم کۆبوونەوەیە دووەم جارە و کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی و باش بوون بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی زۆر گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بەشێوەیەکی گشتی و پێشکەوتنی باش لەو بارەیەوە هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئومێدەوارین تیمەکانمان بتوانن بگەن بە رێککەوتنی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا و خەڵکی کوردستان هەموویان دڵخۆشبن بە بەرەوپێشچوونی ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوانماندایە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *