به‌په‌له

مەزڵووم عەبدی: دەبێت دەستووری سووریا نامەرکەزیی بێت و هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت

مەزڵووم عەبدی لە وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” ڕایگەیاند، پشتگیریی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بەهیواین ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆکارێک بۆ بەستنی کۆنفرانسی گشتیی نەتەوەیی کوردستان.

لە ئێستادا لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ، کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بە بەشداریی ٤٠٠ ئەندام لە لایەنە سیاسییەکان و توێژە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی سووریا و شاندەکانی باکوور و باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەی خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان و دیارییکردنی دیوانی کۆنفرانس، وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، خوێندرایەوە.

مەزڵووم عەبدی، لە سەرەتای وتارەکەیدا، بەخێرهاتنی میوانانی کرد و باسی لە تێکۆشانی ١٤ ساڵەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و شەهیدان کرد و وتی: لەو ماوەیە زیاتر لە ١٣ هەزار شەهیدمان هەیە، بۆیە ئەم کۆنفرانسە پێشکەشی شەهیدان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی کوردان یەکێتی سووریایە، بەهێزی کوردان بە‌هێزی سووریاشە و وتی: دەبێت دەستووری سووریا نامەرکەزیی بێت و هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت و سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد بنێین.

جەختیشی کردەوە، لە درووستبوونی دەوڵەتی سووریاوە تا ئەمڕۆ، گەلی کورد هەوڵی لەناوبردنی دراوە، بۆیە لە دەستووری سووریای نوێدا پێویستە مافی گەلی کورد بپارێزرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا، مەزڵووم عەبدی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بانگەوازیی “ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ناوچە و ڕۆژئاوای کوردستان وتی: وەک گەلی ڕۆژئاوای کوردستان پشتگیریی بانگەوازیی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و چی لەدەستمان بێت دەیکەین.

لە کۆتاییشدا مەزڵووم عەبدی هیوای خواست کۆنفرانسەکە ببێتە هۆکارێک بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی گشتیی نەتەوەیی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *