مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازاری رابردوودا دێت، کە جەخت لە جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکاتەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کوردی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازاردا دێت کە جەخت لە جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی کانی گەلی کورد دەکاتەوە لە سووریای یەکگرتوودا.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەشڵێت، “باوەڕمان وایە دانپێدانان بە مافەکانی پێکهاتەکان بنەمای بنیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و دادپەروەرە کە هەمووان تیادا بەشداربن”.
مەزڵوم عەبدی جەختلەوەدەکاتەوە، “هەردوو شاندی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و شاندنی یەکگرتووی کورد، ئاڕاستەیەکی تەواوکارییە و رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە گفتوگۆی نیشتمانیی وەک بژاردەیەکی ستراتیجی بەرەو داهاتوو کە دادپەروەری و یەکسانی بەدیبهێنێت”.
رۆژی 4ی ئەم مانگە، شاندی یەکگرتووی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێکهێندرا و بڕیارە دوای پشووەکانی جەژن، سەردانی دیمەشق بکەن.
قەندیل پرێس