به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆمان

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، قەسەدە، لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ڕۆژئاڤا، ئەم هێرشانەی بە “تاوانی جەنگی” ناو برد و ڕایگەیاند کە هێزەکانی قەسەدە ئامادەن بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆیان.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیای بۆ سەر هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد.

فەرماندە عەبدی گوتی: “تورکیا بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بەبێ هیچ بنەمایەک ناوچەکانی ئێمە بۆردومان دەکات. ناوەندەکانی خزمەتگوزاری، ناوەندە تەندروستییەکان و هاوڵاتیانی سیڤیل دەکرێنە ئامانج. ئەمانە تاوانی جەنگین.”

عەبدی جەختی کردەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ ڕاگەیاندووە، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداری دا: “ئێمە ڕادەگەیەنین کە هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگری لە گەل و خاکی خۆمان.”

بە گوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریی دیموکراتیک، لە ٥ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، ١٨٠ جار ناوەدنە مەدەنییەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج. ئەم وێرانکارییانە بریتین لە ١٤ وێستگەی نەوت، ٩ وێستگەی کارەبا، ٨ وێستگەی ئاو و ٤٨ قوتابخانە کە بە تەواوی وێران کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵوم عەبدی: بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەجێگەی خۆیان دەمێننەوە

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م ده‌كات و ده‌ڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *