به‌په‌له

لە یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا قەندیل؛ زاخۆ

لەیاری دوێشەوی نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز کە لەمیانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاندەرانی هەردولا دروستبوو، بەهۆیەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٣٥ کەس برینداربون و پێش تەواوبوونی، یارییەکە وەستێندرا، هیچ کام لە یانەکان گۆڵیان تۆمار نەکردبوو.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رۆژی سێشەممە، 22ی نیسانی 2025 رایگەیاند: “لە یارییەکی گەڕی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە نێوان یانەی نەورۆز و یانەی زاخۆ بەڕێوەچوو بەداخەوە گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و بە سووکی برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.”

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بارودۆخە نەخوازراوەکە کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەنێو یاریگاکەدان “بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران.”

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە) سەردانی شوێنی رووداوەکە بکات “بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی راستییەکان.”

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاووڵاتییان دەکات “بە رووحی وەرزشی مامەڵە بکەن” و داواش لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی “رۆحی وەرزشی و برایەتی کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی نێوان هەموو یانەکانی کوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەکی گشتی.”

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاندەرانی ئامەد سپۆر: کینە ئەم؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *