به‌په‌له

“لە دواى ڕووخانى ڕژێمى ئەسەدەوە نزیکەى ١١ هەزار کەس کوژراون”

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوى كردەوە، چەند مانگێکى خوێناوى لە دواى ڕووخانى ڕژێمى بەشار ئەسەدەوە لە سووریا تێپەڕى، کە چەندین تاوان لە سەرتاسەرى وڵاتەكەمان ئەنجامدران، بەجۆرێك بەهۆى شەڕى ئاڵۆزییەکانەوە لە نۆ مانگى ڕابردوودا ١٠ هەزار و ٦٧٢ کەس.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ئامارى ئەو کەسانەى لە شەڕ و پێکدادانەکانى ناوخۆى سووریا لە چەند مانگى ڕابردوودا کوژراون، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، نۆ مانگی خوێناوی لە سووریا بەسەر گۆڕانی ڕژێمی ئەسەد تێپەڕیوە، لە ئەنجامى شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ١٠ هەزار و ٦٧٢ کەس کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو ئەو کوژراوانەدا سێ  هەزار و ٢٠ کەسیان لە گۆرەپانەکاندا لەسێدارەدراون.

جێگاى ئاماژەیە، دواى ڕووخانى ڕژێمى بەشار ئەسەد هەتەشە چەندین تاوانى جۆراوجۆر و کۆمەڵکوژییان دژى پێکهاتەکانى سووریا ئەنجامداوە، لەوانە پێکهاتەى درووزییەکان، کە بەهۆى هێرشی هەتەشە و بەدەوییەكان سەدان کەسیان لێ کوژراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *