به‌په‌له

لەیلا زانا: سەردەمی نوێ بەرپرسیارێتی دەخاتەسەر هەموو کەسێک

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر هەموو کەسێک.

دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لەیلا زانا ئاماژەی بەوەدا، سەردەمی نوێ. هیوا نوێیەکان، ڕێبازی نوێی تێکۆشان، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر شانی هەموومان. دەبێت بە هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیکی پرۆسەیەکی دیموکراتیک، یەکسانیپارێز، دادپەروەر و ئازاد بین. بەم هەست و بیرانەوە، هیوادارم خێری بۆ جوگرافیاکەمان هەبێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٢ـیەمی خۆی ڕاگەیاند.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *