كۆبونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى سوریا و ئیسرائیل ئاشكراده‌كرێت

تۆڕی هه‌واڵى سی ئێن ئێن بەپشتبەستن بەسەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردوه‌، ئیسرائیل‌و ڕژێمی نوێی سوریا لەمدواییانەدا لەئازەربایجان وتووێژی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوەو بەرپرسانی تورکیاش ئامادەیبون.

ئەمەش پێشهاتێکی دەگمەنە لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردولا دوای ماوەیەکی زۆر لەدوژمنایەتیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، وه‌فده‌كه‌ى ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی عود بەسیوک سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بوەو لایەنی سوریش چەند نوێنەرێکى وەک وه‌فدى حکومەتی نوێی سوریا بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع ئامادەبون.

شەرع هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، حکومەتەکەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامدەدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆسەر خاکی سوریا.

هەروەک شەرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسعودیە کۆبوەوە، تره‌مپ بەڵێنیدا سزاکانی سەر ڕژێمی سوریا لاببات لەبەرامبەر جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل‌و دەرکردنی گروپە چەکدارە بیانییەکان‌و هاوکاریکردن لەڕێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی داعش.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەردۆغان دەستوور بە عەیبەیەکی گەورە دەزانێت و ئەرجان داخیش دەڵێت دەیەوێت بە باڵای خۆی بدوورێتەوە

​قەندیل پرێس ​سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی دادگەی باڵا و رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *