بەگوێرەی پێگەی “نۆرس پرێس” کە پشتی بەستوە بەسەرچاوەیەکی سەربازیی کە چاودێریی هاتوچۆی ئاسمانیی لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەکات، ڕایگەیاندوە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هیچ فڕۆکەیەکی تورکیا چ فڕۆکەی جەنگیی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارنەکراوە کە بەسەر ناوچەکەدا بسوڕێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بەپێگەکەی نزیک لەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانی وتوه، “لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە، بەپێچەوانەی دۆخی ئاسایی، هیچ چالاکییەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لەئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەتایبەت لەنزیک سنوری سوریاو تورکیا دەستنیشان نەکردوە”.
ئەو پێشهاتە لەکاتێکدایە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان، بەبەردەوامیی بەسەر ئاسمانیی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسوڕێنەوە.
ئەم “هێمنییەی بواری ئاسمانیی ڕۆژئاوای کوردستان” هاوکاتە لەگەڵ هێمنیی دۆخی مەیدانیی لەناوچەکەدا دوای چەند مانگێک لەشەڕو توندوتیژەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهدهو) میلیشیاکانی “سوپای نیشتمانیی سوری” کە لەلایەن ئەنكەرەوە پاڵپشتیدەکرێن.
قەندیل پرێس