مایكڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی وڵاتەكەی و هەسەدە كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکە كرا.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە، مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەتەوە، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ شەڕی داعش و رێگاکانی رێگریکردن لە سوودوەرگرتن لە دۆخی ئێستا کردووە.
بەگوێرەی راگەيەندراوەکەی سێنتکۆم، کۆرێلا سەردانی کەمپەکانی هۆل و رۆژی کردووە کە شوێنی مانەوەی 40 هەزار کەسن، کە زۆرينەيان خێزانی چەکدارانی داعشن و نیگەرانی خۆی لە دروستکردنی نەوەیەکی دیکە لەسەر هەمان بیرکردنەوەی داعش دەربڕیوە.
هەروەها دەشڵێت “زیاتر لە 9 هەزار دەستگیرکراوی داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جيهانەوە لە زيندانەکانی هەسەدەدان” کە بە “سوپای داعش ناويان دەبات”.
کۆرێلا هەروەها رایگەیاند، کار لەسەر گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکەن بۆ وڵاتەکانی خۆيان، دەشڵێت “سێنتکۆم بەرپرسیارە لە شکستی تەواوەتی داعش و سەقامگیری ناوچەکە”.
قەندیل پرێس