به‌په‌له

فیدان: دەسەڵاتی سووریا لەگەڵ ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیدا نییە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەوەی لە بۆچوونی دەسەڵاتدارانی سووریاوە بیستوویانە ئەوەیە سووریا یەکپارچە و یەکگرتوو و وڵاتێکی خاوەن سەروەریی دەبێت.

بە گوتەى هاکان فیدان، دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەگەڵ ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیدا نیین.

فیدان ئەم قسانەی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵدا کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، روانگەی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سووریا لە ئاستێکدایە کە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە لەبارەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا بڕەوێنێتەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، “”ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە، ئەوەیە کە ئایا لەو دیوی سنوورەکانمانەوە هەڕەشەیەکی چەکداری دژی ئێمە هەیە یان نا. دەبێت دەسەڵاتی سووریا لەروانگەیەکی فراوانترەوە لەم بابەتە بڕوانێت، چونکە نابێت یەکگرتوویی نیشتمانیی و یەکپارچەیی و سەروەرییەکەی بکەوێتە مەترسییەوە”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی گوت، “بۆچوونی ئەحمەد شەرع و هاوڕێکانی زۆر روونە لەوبارەیەوە و ئەو روونییە، نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا دەڕەوێنێتەوە. ئەو روونییە پێمان دەڵێت، کە لە سووریا یەکگرتوویی و پێکەوەییەکی نیشتمانیی و سەروەریی دەبێت و هیچ ئۆتۆنۆمییەک نادرێتە هیچ لایەنێک”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *