شاندێکى حکومەتی کاتیی سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە گەیشتە پارێزگاى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و بڕیارە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆببنەوە.
شاندەکەى دیمەشق لە چوار کەس پێکهاتوون و گەیشتوونەتە بارەگاى هێزەکانى ئەمریکا لە شارۆچکەی شەدادی.
گوتیشى، شاندەکەى حکومەتى کاتیی سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانى هەسەدە کۆدەبنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەن.
بڕیارە هەشت لیژنەی تایبەتمەند کە هەریەکەیان لە پێنج کەس پێکدێن بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی عەبدی و شەرع پێکبهێنرێن، کە سەرپەرشتیی دۆسییەکانی وەک؛ ئابووری، سیاسی و سەربازی و پەروەردە، زیندانیان و نەوت و گاز دەکەن.
قەندیل پرێس